قردێلەی شێوە پەپــــــــــــــــــــــــــــوولە بۆ قژی خانمان

قردێلەی شێوە پەپــــــــــــــــــــــــــــوولە بۆ قژی خانمان
لایەنەكانی گرنگیدان بەقژ و ئامادەكردنی ستایلێكی جوان، ئەركێكی بەردەوامی خانمانە تا بتوانن خزمەتی قژیان بكەن و لەئاراستەی جوانی قژیان تێبگەن و ئەو شێوازە دروستەی بۆ دابین بكەن كە لەگەڵی دەگونجێ و مۆدەی خۆی دیار دەكات، بەمەش دەتوانین لەدابین كردنی مۆدەیەكی قەشەنگ و جوان لەستایلەكانی قژ هەڵبژێری و لەگەڵ شێوازی قژت ئامادەی بكەی. لەلایەكی دیكەوە قژ پێویستی بە بەستنە و بەمەش پێویستی بەتۆقەو و قردێلە دەبێ. تۆقە و قردێلە دوو جۆرە ئێكسسواری قژن و كار دەكەن لەبەستنی قژ بەشێوازێكی جوان و ڕێك، بەڵام دەبێ خانمان بزانن چ جۆرە ئێكسسوارێك لەو دووانەوە گونجاو و جوانە بۆ قژی. یەكێك لەو ئێكسسوارانەی كە لەوەرزی هاویندا بەڕێژەیەكی زۆر قردێلە دەبەسترێ، كە مۆدەیەكی كلاسیك و جوانە، بەڵام لەسەردەمی ئێستادا زیاتر تۆقە بەكاردەهێنرێ و ئەو مۆدەیەی پێشوو لەلای خۆمانەوە باوی كەم ماوە، بەڵام مۆدەیەكی جوان و قەشەنگە، تەنانەت خنجیلانەیی و جوانی خۆی هەیە، بەتایبەت ئەو قردێلانەی لەشێوەی پەپوولە یان شێوەی باڵی پەپوولەی هەیە، مۆدەیەكی شیاوە و تەنانەت خانمان لەگشت تەمەنەكاندا دەتوانن بەقژیانەوە ببەستن، وەك قوتابی فەرمانبەر و خانمانی ماڵەوە، سوودێكی دیكەی ئەو جۆرە قردێلە لەقوماشە ئەوەیە ئەزیەتی پێست و تەلی مووی قژ نادات، چونكە تەنیا دەیبەستێ و كاریگەری نابێ لەسەر پێست، هەرچی ئێكسسواری تۆقەیە، جار جارە دەچێتە ناو پێست یان قژی تووشی هەڵوەراندن دەكات.
Top