دیكۆری ماڵ پێویستی بەگرنگیدانی تایبەتە بۆ ئەوەی جوانی بە ماڵەكەت ببەخشێ، چونكە هەر یەكە لەو دیكۆرانە جێگە و جوانی خۆی دەگرێ، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، لەدیكۆری ماڵ، لایەنێك گرنگی خۆی دەردەكەوێ و لەبوارێكی تازەوە دەبێتە شوێنێك بۆ خۆشی و حەسانەوە، ئەویش باخچەی ماڵەوەیە. كە شوێنێكی ئارامە، تەنانەت جگە لەوەی سوودی هەیە لەهێمنكردنەوەی مرۆڤ، كەچی جوانییەكی گەورەش دەبەخشێتە دیكۆری ماڵ. باخچە تا چەند سادە و ناسك بێ، ئەوەندە زیاتر جوانی خۆی دەبێ، لێرەشدا دەبێ لەگەڵ هاتنەوەی ئەو وەرزە، گرنگییەكی تەواو بەباخچەی ماڵەكانمان بدەین و بەچەندین گوڵ و گوڵزاری جوانەوە ڕازاوەی بكەین. لەڕێگەی دانانی تاخمێك كورسی و مێز، هەروەها چاندنی دار و گوڵی جوان، ئەگەر توانرا (جۆلانێ) و لەگەڵ كەپرێكی بچووك دابنرێ لەباخچەدا، بێگومان دەبێتە یەكێك لەجوانترین و قەشەنگترین بەشەكان لەدیكۆری ماڵ، بەڵام گرنگترین لایەن ئەوەیە، كاتێك باخچەكە پاك و بەگوڵ ڕازاوە دەبێ، هەروەها چاندنی چەندەها جۆرە گوڵ، باخچەكە زیاتر ڕەنگاوڕەنگتر و جوانتر دەكات.