كەرەستەی جوانكاری كوردەواری بەچەندەها ڕێگە و كاری جوانكاری دیزاین و ئامادەكاری بۆ كراوە، ئەمەش وادەكات كە ببێت بەیەكێك لەو ستایلە كۆنانەی كە لەگەڵ سەردەمی پێشوو و ئێستادا بگونجێ، ئەمەش لەئێكسسوار و شێوازەكانی دانانی مۆدەیەكی شایستە و شیاوە تاوەكو لەگەڵ كەلتور و هێماكانی كوردەواری بگونجێ، كڵاوەكانی سەر یان سەروبەست، ئەوانەش دەبن بەیەكێك لەمۆدەی ئێكسسوارەكانی ڕازاندنەوە و گەشاندنەوەی قژی سەری خانمان، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ جلی كوردی، یان ئەو جلانەی لەستایلە كوردییەكانەوە نزیكن دەبەسترێت، لەم ڕێگەیەدا دەكرێ جوانییەكی ڕەها بەدی بكەین لەكڵاوەكان و پاشە سەر و سەروبەستەكان، كە لەچەندین دیمەنی جۆراجۆر و ڕازاوە پێكدەهێنرێن و دەبن بەیەكێك لەمۆدە جوانەكان لەستایلی كۆن و تازەی كوردی، كە دەكرێ لەگەڵ سەردەمی ئێستاش بگونجێ و لەبۆنە و یادە تایبەتی و گشتییەكان بپۆشرێن و بەجوانترین مۆدەش كاری خۆیان بەجێ بگەیەنن.