ئێكسسوارەكان، هەر یەكە بەپێی گرنگی خۆی و جوانی شێوازەكانیەوە، جگە لەوەی ئێكسسواری ماددەكان هەن، وەك گوارە و ئەنگوستیلەو بازنگ، هەمان شێوەی ئێكسسوارەكان هەن لەجلوبەرگ، وەك: دەستەوانە – پەچەی مل و سەر شان- تۆقەی قژی لەقوماش و قڕدێڵە، ئەمانەش گشتیان دەتوانن دیمەنێكی جوان و ڕازاوە دروست بكەن، لەكاتێكدا كەرەستەكانی دیكەش، شێوازێكی تایبەت لەجوانی خۆیان بەدەردەخەن و لەگەڵ جلوبەرگ و هۆكارەكانی دیكەی جوانكاری گونجاندنێكی گەورە دروست دەكەن، لێرەدا یەكێك لەو ئێكسسوارە قوماشانە، بریتییە لەپەچەی مل، كە جوانییەكی ناسك و ڕازاوەی هەیە، زیاتریش بۆ لایەنی پاراستنی مل بەكاردێ لەسەرمای لەزستان یان لەتیشكی خۆر لەهاوین، پەچەكانی مل یەكێكە لەو بەشە ئێكسسوارەی بەدیمەنێكی جوان، زۆری مل و شانەكان دادەپۆشێ، زیاتر لەلایەن جوانكاری و ستایلیستە ئەوروپییەكان گرنگی پێدەدرێ و دەكرێ بەو شێوە و ڕەنگەی هەیەتی، خۆ گونجاندنێك دروست بكات و ببێتە دیمەنێكی ڕازاوە لەو كاتەی لەمل دەخرێ.