شێوازی تەسریحەكان گرنگی و جوانی خۆی هەیە، هەروەها دەبێ هەر خانمێك جۆر و شێوازی قژی خۆی بزانێ و هەروەها دانانی چ ستایلێك زیاتر جوانتری دەكات، ئەمەش بەگوێرەی كاریگەری و تایبەتمەندی قژەكەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنی جۆری تەسریحە و ڕەنگ و یان ئەو جۆرە بەستن و هەڵگرتنە كە ئەوانەش هەنگاوێكی گرنگن لەجوانكاری قژ و دانانی تەسریحەیەك كە جوانی قژ زیاتر و ڕازاوەتر بكات، هەر وەرزێك كۆمەڵێك مۆدە و تەسریحە و ستایلی تازەی قژ دادەهێنێ، بۆیە گرنگی دان بەتەسریحەكانی قژ، ئەركێكی سەرەكییە بۆ زیاتر ئامادەكاری لەجوانی و پارێزگاری لەو ئاستە جوانییەی قژ، بە واتای بەردەوام ئاگادار بوون لە مۆدەی قژت و رێگەگرتنیش لە كاریگەرە دەرەكییەكان كە دەبنە هۆی تێكچوون و شێواندنی جوانی قژت، هەر ستایلێك لەمۆدەكانی قژ بەگوێرەی جۆرە قژێكەوە ئامادە دەكرێ، مەبەست لەوەش ئەوەیە قژی هەر خانمێك جۆرە مۆدە و تەسریحەیەكی دیاریكراوی بۆ دەبێ و ناكرێ مۆدەكان تێكەڵ بكەین، ئەو چەند مۆدەیە بریتییە لە جۆرەها تەسریحەی جۆراجۆر، هەوڵبدە شێوازی جوانی قژت لەگەڵ یەكێك لەو جۆرە مۆدانە بگونجێنی و جۆرێك لەو تەسریحانەی بۆ ئامادە بكە، كە تەسریحەی ساڵی داهاتووی(2012)یە.