دارچین خواردنێكی سوودبەخش و بۆن خۆش

دارچین خواردنێكی سوودبەخش و بۆن خۆش
كاتێك چایەك دەخۆیتەوە كە دارچینی تێكراوە، بێگومان هەست بە تامێكی خۆش دەكەی، كە ئەویش زیاتر بۆنی دارچینەكەیە كە تامی چاكەی گۆڕیوە، ئەمەش كە ساڵانێكی زۆرە كورد دارچین بەكاردەهێنێ بۆ زۆبەی لایەنەكانی خواردن و یان سوود وەرگرتنی وەك بەكارهێنانی لەناو چای یان بۆ كاری دیكە. هەروەها دارچین سوودی هەیە لە بواری تەندروستی كە رازو نیشانەی تەندروستییه، گورچیلەکان گەرم دەکات، لاوازی کەمەر و پێیەکان لەناو دەبات، چارەسەری کەم خوێنی دەکات، دەرمانێکی بۆن خۆشه، باشترین چارەسەری ئێشی ماسولکەکانه، دارچین ئارامبەخشه، تاو لەرزە دادەبەزێنێت، خوێن پاک دەکات، دارچین وەک سیستەمی پاراستنی لەش وایه، میکرۆب کوژه، کاریگەری دارچین وەکو پنسیلین و ئەنتی بیوتیک وایه، ئەگەر هەستت کرد لاواز بویته دارچین به کاربێنه. بۆ هەڵامەت زۆر بەکەلکه، دارچین گەده پاک دەکاتەوه لە پاشماوەی خواردنی پیس، بۆیە سوودێكی گەورەی هەیە بۆ مرۆڤ، هەروەها لەلایەن كوردەوە بە رێژەیەكی زۆر بەكاردەهێنرێ و نرخیشی گرانە لە بەرانبەر كەرەسەكانی دیكە.
Top