زۆرن ئەو كچانەی كە لاسایی هونەرمەندان و ئەكتەرانی جیهان دەكەنەوە بەشێوە و جلوبەرگەوە، یان ئەو كلوپەلە بەكاردەهێنن لەلایەن خانمانی بەناوبانگی جیهان بەكارهاتووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەیرە ئەوە بۆ دووەم جارە لەلایەن كوڕەكانیشەوە لاسایی هونەرمەندە ئافرەتەكان دەكرێتەوە، ماوەیەك بەر لە ئێستا كوڕێكی ئیماراتی لاسایی (نانسی عەجرەمی) كردبۆوە بە نەشتەگەری و جوانكاری، ئەوەی دەیبینن كوڕە و كچ نییە كە گەنجێكی جوانە بە نیازە ئەمجارە خۆی بكات بە (ئەلیسا) یان وابكات كە شێوەی بچێتە سەر شێوەی رووخساری ئەلیسا، كە ناوی (یاسر)ە و خەڵكی وڵاتی مەغریبە، بە چەندین كاری نەشتەرگەری و جوانكاری شێوەی رووخساری لە ئەلیسای گۆرانیبێژ نزیك كردۆتەوە.