هەروەك چۆن لە ئێستادا ئوتوو بەهەموو جۆرەكانیەوە وەك هۆكارێك بۆ رێكخستنی جلەكان بەكاردێت، لە كۆنیشدا بەهەمان شێوە بەگوێرەی ئەو سەردەمە بەكارهاتووە، لە ئێستادا ئوتووی هەڵمی و كارەبایی و ئەلیكترۆنی هەیە و بە فراوانی بەكاردێت، لە كۆنیشدا لەبری ئەوانە خەڵووز بە كاردەهێنرا بۆ ئیش پێكردن و بەكارهێنانی ئوتوو، ئەو ئوتووە خەڵوزینە ئێستا وەك هەر یەكێك لە ئامرازە كۆن و رەسەنایەتیەكان لە ئەنتیكەخانەی هەولێرەو بووە بە موڵكی رەسەنایەتی و فۆلكلۆری كوردی، كە بە خەڵووز ئیشی كردووە و بۆ ئەوەی گەرم بكرێ و كە لەسەر خەڵووز دادەنرا و دواتر كاری ئوتووكردنی جلی پێدەكرا، ئەمەش كارێكی گران بووە و زەحمەتی تێدا بووە، زیاتر كورد بەكاریهێناوە و ئێستاش بەو تەكنۆلۆژیا تازانەوە ئوتۆ كار دەكات.
ئا: رەوەند بەختیار