جوانی پشتێن لەگەڵ جلوبەرگی كوردیدا

جوانی پشتێن لەگەڵ جلوبەرگی كوردیدا
كەرەسە و پێداویستییە سەرەكییەكان لە جلوبەرگی كوردیدا، رەنگدانەوەی جوانییەكی گرنگ و كراوە دەبەخشن بەجوانی ستایلەكانی جلوبەرگەوە، ئەمەش وادەكات كە بیر لە كەرەسە سەرەكییەكان بكرێنەوە بۆ مەبەستی گونجاندنی لەگەڵ ئەو جلەی كە دەپۆشرێ، لێرەدا تیشك دەخەینە سەر پشتێن و شاڵ كە لەگەڵ جلوبەرگی كوردی دەپۆشرێن، بۆ زیاتر جوانكردنی جلەكە و دانانی هێمایەكی جوان بەجلی كوردی، لەگەڵ ئەوەی جوانی پشتێن گرنگییەكی تەواوی هەیە كاتێك لەسەر جلی كوردی دەپۆشرێ، لە هەمان كاتیشدا شێوەی كراوەیی كراسی كوردی دادەپۆشێ و دەبێتە پشتێنێك لەسەر ناوقەد، ئەمەش دابڕانێك لەنێوان بەشی سەرەوە و خوارەوە دروست دەكات، لەم روانگەوە دەكرێ سوود لە پشتێن وەربگرین، كە لە چەندەها رەنگی جۆراجۆر دەبێ و زیاتریش رەنگی زێڕی پێوەی رازاوەترە، هەروەها دەكرێ رەنگی پشتێنەكە پێچەوانەی جلەكە بێ، یان هاوشێوەی شاڵ و رەنگی سەر شانەكان بێ، بەم جۆرە ستایلێكی جوان دەردەخات بە جۆرێك مایەی جوانی كراسی كوردی بە پشتێنەوە كە جوانترین مۆدە دروست دەكات.
Top