رازاوەیی لە ئێكسسوارەكانی سەر پاژنە

رازاوەیی لە ئێكسسوارەكانی سەر پاژنە
ئێكسسوارەكان چەندین شێوازیان هەیە، كە دەتوانن لەگەڵ هەر مۆدەیەكەوە بە رێگەی تایبەتەوە دەربكەوێ، بەمەش دەكرێ سوودیان لێ وەربگرین و بتوانین شایستەترین جوانی لێ دروست بكەین، لەروانگەی جوانی ئێكسسوارەكانەوە دەتوانین سوود لە شوێنە بەرچاوەكان وەربگرین، كە ئەویش دەكرێ سەرەوەی پاژنە بكرێتە شوێنی بەرچاوی جوانی، كە بە تایبەت لە وەرزی هاویندا بە رێژەیەكی زیاترەوە دەردەكەوێ، بوونی ئێكسسوار لەم شوێنە دەبێتە جوانییەكی كراوە و تایبەت، بە مەرجێك ئێكسسوارەكە شێوەی بازنەیی بێ و لەسەرەوەی پاژنە بوەستێ، لە پێشوودا خرخار لەم شوێنە دادەنرا، كەچی لە مۆدەكانی ئێستاوە، ئەو جۆرە ئێكسسوارە بەكاردەهێنرێ و دەبێتە مۆدەیەكی جوان و رازاوە.
Top