با گوارەكانت لەگەڵ رەنگەكان بگونجێن
June 29, 2011
رەنگا و ڕەنگ
كاتێك رەنگی ماكیاژت رەنگێكی تۆخ بێ، دەكرێ سوود لە گوارەی رەنگە كاڵەكان وەربگری بۆ دروست كردنی یەكسانی نێوان جوانی رووخسار و گوێچكە، یان كاتێك ئەو جلەی هەڵیدەبژێری پێویستی بە ئێكسسوارە كە یەكسانی لە جوانی نێوانیانەوە دروست بكات، كاتێك جلەكانت لە رەنگی سپی دەبن، هەوڵبدە گوارەكان رەش بن، ئەمە كاریگەری زیاترە نەوەك گوارەكان سپی و جلەكانیش سپی بن.
