ترەمپ دژی ئەنجامی هەڵبژاردن بەشداریی خۆپیشاندان دەکات

ترەمپ دژی ئەنجامی هەڵبژاردن بەشداریی خۆپیشاندان دەکات
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی، بەشداریی خۆپیشاندان دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کە رۆژی 20-1-2021 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت، داوای لە لایەنگرانی کردووە رۆژی چوارشەممە 6-1-2021 خۆپیشاندان دژی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکەن.

رۆژی 3-11-2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوت بەسەر دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆماریخوازەکان.

بڕیارە جۆ بایدن رۆژی 20-1-2021 وەک سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەمریکا دەست بەکار بێت.

دۆناڵد ترەمپ، کە تا ئێستا دانی بە شکستی خۆی و سەرکەوتنی بایدندا نەناوە، رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە لە واشنتن بەشداریی خۆپیشاندان دژی سەرکەوتنی جۆ بایدن دەکات.













باسنيوز



Top