ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا رێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سند كرد
دوای دانووستانێكی دوورودرێژ له‌نێوان له‌نده‌ن و برۆكسل، (521) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه ده‌نگیان داوه، له‌به‌رامبه‌ردا (73) ده‌نگی ره‌تكردنه‌وه هه‌بووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، كه له هه‌زار و (264) لاپه‌ڕه پێكهاتووه، بۆ ئه‌نجومه‌نی لۆردان (ژووری باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا) ده‌نێردرێت، دواتر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
رێككه‌وتنی بازرگانی كه له نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كراوه، بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه، دوای برێكزت (ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا) جێبه‌جێبكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
