كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكا به په‌تای كۆرۆنا گیانی له ده‌ست دا
لیتلۆ، كه به‌ربژێری ده‌رچووی كۆمارییه‌كان بوو بۆ ناوچه‌ی پێنجی ویلایه‌تی لویزیانا، له ته‌مه‌نی 41 ساڵاندا به هۆی په‌تای كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد.
گوته‌بێژ به ناوی ئه‌و كۆنگرێسمانهوه، ئاشكرای كرد كه ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه لۆك لیتلۆ به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆناوه، كه له 18ـی ئه‌م مانگه‌دا تووشبوونی به‌و په‌تایه ڕاگه‌یاندبوو، گیانی له ده‌ست داوه، له كاتێكدا بڕیار بوو له چه‌ند رۆژی داهاتوودا (3/1/2021) سوێندی ده‌ستووری بۆ ده‌ستبه‌كاربوون بخوا
باسنيوز
