زیاتر لە 58 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 82 ملیۆن و 368 هەزار و 321 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، هۆڵەندا، ئەندەنووسیا، چیک، بەلجیکا، رۆمانیا، چیلی و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 58 ملیۆن و 40 هەزار و 718 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 798 هەزار و 270 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
