تەندروستی جیهانی پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی تەندروستی لە 2021 ئاشکرادەکات

 تەندروستی جیهانی پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی تەندروستی لە 2021 ئاشکرادەکات
بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەپێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی 2021-ی کرد و رایگەیاند، لەساڵی نوێدا جیهان روبەڕوی ئاڵەنگاری نوێ دەبێتەوە، بەتایبەتی لەبابەتەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەساڵی ئایندە چاوەڕێی سەرهەڵدانی کێشەی نوێ دەکەین، بەتایبەتی بەهۆی دەرکەوتنی جۆری نوێی کۆرۆنا

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەساڵی ئایندە چاوەڕێی سەرهەڵدانی کێشەی نوێ دەکەین، بەتایبەتی بەهۆی دەرکەوتنی جۆری نوێی کۆرۆنا.

یارمەتیدانی ئەو خەڵکەی کە ماندون بەدەست بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا یەکێکی دیکە دەبێت لەو کێشانەی لەساڵی نوێدا روبەڕویان دەبێتەوە

وتیشی، یارمەتیدانی ئەو خەڵکەی کە ماندون بەدەست بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا یەکێکی دیکە دەبێت لەو کێشانەی لەساڵی نوێدا روبەڕویان دەبێتەوە.

وتیشی، پێویستە لەساڵی ئایندە تەواوی زانیارییەکان لەبارەی زانستی پەتاناسی بەهەمو جیهان بگەیەنین.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ماریا ڤان لەبەڕێوەبەرایەتی نەخۆشییە گوازراوەکان لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەداهاتوشدا جۆری نوێی کۆرۆنا دەردەکەون.







خەندان
Top