ئێران: مانگی ده‌ستكردنی "زه‌فه‌ر 2" ئاماده‌ی هه‌ڵدانه بۆ بۆشایی ئاسمان
زاكری گوتی: "درووستكردنی مانگی ده‌ستكرد، لانی كه‌م (18) بۆ (24) مانگی پێویسته، نموونه‌ی دووه‌می مانگی ده‌ستكرد "زه‌فه‌ر"، ئاماده‌ی هه‌ڵدانه، ده‌توانرێت له بۆشایی ئاسماندا جێگر بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ته‌واو كردووه، ره‌زامه‌ندی هه‌ڵدانی له‌لایه‌ن رێكخراوی بۆشایی ئاسمان وه‌رگرتووه".
زاكری گوتیشی: "زانكۆكه‌مان رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له‌باره‌ی مانگی ده‌ستكرد واژوو كردووه، مانگی ده‌ستكردی "زه‌فه‌ر" یه‌كه‌م به‌رهه‌می زانكۆكه‌مانه، راده‌ستی رێكخراوی بۆشایی ئاسمان كراوه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی، نه‌یتوانی بۆ بۆشایی ئاسمان هه‌ڵبدرێت، به‌ڵام مانگی ده‌ستكردی دووه‌م "زه‌فه‌ر 2" له‌وه‌ی پێشوو باشتره".
زاكری روونیكرده‌وه، "ئێران (100%) ئاماده‌یه بۆ نه‌خشه‌سازی و درووستكردنی مانگی ده‌ستكرد، له‌و بواره‌دا ئه‌زموونی نوێمان هه‌یه، زانایانی ئێران له ماوه‌ی (18) تا (24) مانگ توانای به‌رهه‌مهێنانی مانگی ده‌ستكردیان هه‌یه".
سه‌رچاوه: ئاژانسی فارس
k24 -
