ئەنتۆنی فاوچی: دۆخی کۆرۆنا لە چەند هەفتەی داهاتودا خراپتر دەبێت

 ئەنتۆنی فاوچی: دۆخی کۆرۆنا لە چەند هەفتەی داهاتودا خراپتر دەبێت
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی هه‌ستیاری و نه‌خۆشیه‌كانی هه‌وكردنی ئه‌مریكا رایگەیاند، دۆخی کۆرۆنا لە چەند هەفتەی داهاتودا خراپتر دەبێت.

ئه‌نتۆنی فاوچی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی هه‌ستیاری و نه‌خۆشیه‌كانی هه‌وكردنی ئه‌مریكا لەبارەی تەشەنەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاندوە، "هاوڕای نیگەرانییەکانی جۆبایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوم کە دەشێت ڕەوشەکە لەم چەند هەفتەیەی داهاتودا زۆر خراپتر بێت".

د. ئه‌نتۆنی فاوچی، گەورە پسپۆڕی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە درمییەکان و ئەندامی تیمی بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا بو و ئێستاش جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا وەک راوێژکار بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 دەستنیشانیکردوە.

لەوانەی لەدوای کریسمس کۆرۆنا زیاتر تەشەنە بکات و لە چەند هەفتەی داهاتودا دۆخەکە خراپتر دەبێت

ئاماژەی بەوەشکرد، لەوانەی لەدوای کریسمس کۆرۆنا زیاتر تەشەنە بکات و لە چەند هەفتەی داهاتودا دۆخەکە خراپتر دەبێت.

رۆژە قورسەکانی بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا لە پێشمانن نەک لە دوامانەوە

24ی ئەم مانگە، جۆبایدن هۆشداریدا لەبارەی تەشەنەی کۆرۆنا و رایگەیاند، "رۆژە قورسەکانی بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا لە پێشمانن نەک لە دوامانەوە".

دوێنێش یەکشەممە دکتۆر جێرمی ئادەمز، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئەمریکا هاوڕای دکتۆر فاوچی بو کە ژمارەی توشبوان پاش پشوەکانی کریسمس و سەری ساڵی نوێ زیاتر دەبن.

بەگوێرەی دواین ئامارەکان کە زانکۆی (Johns Hopkins) بڵاویکردوەتەوە، دوشەممە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و گەیشتە 19.573.847 (نۆزدە ملیۆن و پێنج سەد و حەفتاو سێ هەزار و هەشت سەد و چل و حەوت) توشبو.







خەندان
Top