بایدن له‌ ئه‌گه‌ری واژوونه‌كردنی پاكێجی بووژانه‌وه‌ی ئابووری له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

بایدن له‌ ئه‌گه‌ری واژوونه‌كردنی پاكێجی بووژانه‌وه‌ی ئابووری له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

جۆبایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا ھۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ترەمپ واژووکردنی پاکێجی بووژانەوەی ئابووری دوابخات ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتبار و وێرانكه‌ری به‌دواوه‌ ده‌بێت.

لە لێدوانێکدا سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا گوتی: خۆدزینەوەی ترەمپ لە بەرپرسیارێتی دەرئەنجامی وێرانکەر بەدوای خۆیدا دەھێنێت. ئەمڕۆ نزیکەی 10 ملیۆن ئەمه‌ریکی بیمەی بێکاریان لەدەستداوە.

پاکێجێك بۆ ھاوکاری و بیمەی بێکاری لەلایەن کۆنگرێسی ئەمه‌ریکاوە پەسەندکراوە و پێویست بوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا واژووی لەسەر بکات.

ترەمپ بەبیانووی ئەوەی کە پارەکە کەمە و پێویستە ھەر خێزانێك لەجیاتی 600 دۆلار 2 ھەزار دۆلاری پێبدرێت، ئامادە نیە پاکێجەکە واژوو بکات.
k24 -
Top