ئیسرائیل قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ رادەگەیەنێت و سنورەکانی دادەخات
ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاردرا بەداخستنی تەواوەتی وڵاتەکەیان بەڕوی گەشتە جیهانییەکاندا
لەئەنجامی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاردرا بەداخستنی تەواوەتی وڵاتەکەیان بەڕوی گەشتە جیهانییەکاندا، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی ئەو جۆرە نوێیانەی کۆرۆنا کە لەبریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە دەرکەوتون.
بڕیارەکە لەرۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە دەستپێدەکات و بۆماوەی دو هەفتە بەردەوامدەبێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارەکە لەرۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە دەستپێدەکات و بۆماوەی دو هەفتە بەردەوامدەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی سپوتنیک بڵاویکردەوە هەریەک لەبنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیران و بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل بڕیاری داخستنی وڵاتەکەیان بەڕوی جیهاندا داوە.
خەندان
