ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا پرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێرانی تاوتوێ ده‌كات
كه‌ناڵی سكای نیوز، بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسێكی باڵا له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه، رۆژی چوارشه‌ممه، به‌رپرسانی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت، روونیكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بژارده ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره ھێرشێك بكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت میلیشیا چه‌كدارییه‌كان به‌رده‌وامن له هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و هاوكات یادی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌ره‌به‌یانی 3ی كانوونی دووه‌می رابردوودا نزیك ده‌بێته‌وه.
k24 -
