ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریکا لە کەنداو بەردەوامە
جووڵه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مەریكا و ئیسرائیل به‌ره‌و ئاوه‌كانی كه‌نداو بووه‌ته ده‌ستپێكی نیگه‌رانییه‌كی دیكه‌ی ئێران و ناوچه‌كه.
جمووجوڵەکانی ئەم دواییەی کەشتییە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا و ئاراستەیان بەرەو ئاوەکانی کەنداو، هۆشدارییەکی جددی ئەو دوو وڵاتەیە به‌رامبه‌ر به ئێران لە ئەگەری هەر هەڕەشە و كردهیەکی تاران، کە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکانیان بکاتە ئامانج. ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران، لە گەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و جموجۆڵەکانی ئێران لە ناوچەکەدا. میدیاکانی ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی گەیشتنی ژێردەریایی وڵاتەکەیان بەرەو ئاوەکانی کەنداو، ئاماژەیان بە هەڕەشە توندەکانی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئیسرائیل کردووە به‌رامبه‌ر به ئێران.
هه‌روه‌ها ئاماژیان داوه، ئامانجی سەرەکی ناردنی کەشتییە سەربازییەکانی بۆ کەنداو وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە.
پێگەی "کان نیوز"ی ئیسرائیلی نووسیویه‌تی، ژێردەرەیاییەکەی ئیسرائیل لە دەریای سوورەوە بەرەو کەنداو بەڕێکەروتووە تا پەیامی راستەوخۆی بەرپرسانی وڵات بە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەیەنێت. ئەمەش پەیامێکی توند و هەڕەشەیەکی ئاشکرایە، کە دەکرێت دەستپێکی ئاڵۆزییەکی دیکە بێت دوای ماوەیەک ئارامی لە کەنداو.
هاوکات لەگەڵ ئەم رووداوانە، ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمەریکا "ی‌و ئێس ئێس جۆرجیا" بەرەو گەرووی هورمز بەڕێکەوتووە و هێزی دەریایی ئەمەریکاش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئامانجیان لە رەوانەکردنی ئەو ژێرده‌ریاییه، دووپاتکردنەوەی پابەندییەکانی ئەمریکایە بە پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی هاوپەیمانی لە ناوچەکەدا.
ژێرده‌ریاییه‌كه‌ی ئەمەریکا، لەلایەن دوو کەشتیی جه‌نگییه‌وه پارێزگاری دەکرێت، کە هەڵگری سیستەمی موشەکیی پێشکەوتوون و توانای هەڵگرتنی 150 مووشەکی کرووزیشیان هەیە.
ئەم جمووجوڵه‌ی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مەریكا و ئیسرائیل له كاتێكدایه، نزیكه‌ی مانگێك به‌سه‌ر کوشتنی موحسن فه‌خریزاده، زانای ئەتۆمیی ئێران تێده‌په‌ڕێت و ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانیش نزیك بووه‌ته‌وه، جیا له‌مانه‌ش ماوه‌یه‌كی كورته په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداو ئاسایی بووه‌ته‌وه.
k24 -
