له ڕووسیا 28 ھەزار و 776 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا تۆمار كران
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 22/12/2020، لە ڕووسیا 28 ھەزار و 776 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 906 ھەزار و 503 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 29 ھەزار و 350 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 561 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 51 ھەزار و 912 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 319 ههزار و 520 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
