سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا پێكوته‌ی دژه‌كۆرۆنای وه‌رگرت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/12/2020، جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، له ته‌مه‌نی 78 ساڵاندا، له نه‌خۆشخانه‌ی نیوارك له ویلایه‌تی دیلاوه‌ر له ئه‌مریكا، پێكوته‌ی دژه په‌تای كۆرۆناوی وه‌رگرت، كه به‌رهه‌مهێنراوی فایزه‌ر- بایۆنتیكه.
به پێی بڵاوكراوه‌ی مێدیاكان، له دوای بایدن، جیلی هاوژینیشی پێكوته‌ی دژه په‌تای كۆرۆنای وه‌رگرتووه.
جۆ بایدن، دوای كوترانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆیه ئه‌و كاره‌ی كردووه، تا بۆ خه‌ڵك ده‌ربكه‌وێ، كه پێویسته ئه‌وانیش ئاماده بن بۆ كوتین كاتێك ئاماده كرا و پێویست به نیگه‌رانی و دوودڵی ناكا.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، سوپاسی زانایان و ئه‌و كه‌سانه‌یشی كرد، كه ڕۆڵیان له ده‌ستخستن و دروستكردنی ئه‌و پێكوته‌یه‌دا هه‌بووه. سوپاسی ئیداره‌ی تڕه‌مپیشی كرد، كه ڕۆڵی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی پێكوته‌كاندا.
باسنيوز
