له‌ ئێران شه‌ش ھەزار و 312 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

له‌ ئێران شه‌ش ھەزار و 312 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 50 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ یه‌كشەممە 20/12/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 177 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هه‌ر له‌ ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە، 53 ھەزار و 625 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، شه‌ش ھەزار و 312 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە ملیۆنێك و 158 ھەزار و 384 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 885 ھەزار و 54 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.














باسنيوز


Top