له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 18 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه 20/12/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 18 ملیۆن و 77 ھەزار و 768 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ شه‌ممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 17 ملیۆن و 888 ھەزار و 353 بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 323 هه‌زار و 401 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا 10 ملیۆن و 545 ھەزار و 445 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
