بایدن چەند پۆستێکی دیکەی ئیدارەکەی یەکلایی کردەوە

 بایدن چەند پۆستێکی دیکەی ئیدارەکەی یەکلایی کردەوە
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پۆستی وەزیری وزە، وەزیری ناوخۆ و ئەندامانی تیمی تایبەت بەژینگەی دیارکرد.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پۆستی وەزیری وزە، وەزیری ناوخۆ و ئەندامانی تیمی تایبەت بەژینگەی دیارکرد

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە، جۆباین ئەندامانی تیمی تایبەت بەژینگەی دیارکردوە و رایگەیاندوە، ئەمڕۆ خۆشحاڵم کە ئەندامانی تیمی ژینگە لەئیدارەکەم رادەگەیەنم، بۆ جێبەجێکردنی پلانی روبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی گۆڕانکاری ژینگەیی.

راشیگەیاند، وەک ئەندامانی دیکەی تیمەکانی حکومەت، ئەو کەسانەی بۆ پرسی گۆڕانکاری ژینگەیی دیارکراون، شارەزا و بەئەزمونن و توانای شکاندنی بەربەستەکانیان هەیە.

هەروەها، بایدن برێندا مالۆری داواکاری گشتی پێشوی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی کواڵیتی ژینگەیی لەکۆشکی سپی دیاریکرد.

دێب هالاندی وەک وەزیری ناوخۆی ئەمریکا و جانیفەر گرانهۆڵنی وەک وەزیری وزە دیاریکرد کە پێشتر حاکمی ویلایەتی میشیگن بو

هەروەها، دێب هالاندی وەک وەزیری ناوخۆی ئەمریکا و جانیفەر گرانهۆڵنی وەک وەزیری وزە دیاریکرد کە پێشتر حاکمی ویلایەتی میشیگن بو.





خەندان
Top