ئەمریکا دوو کونسوڵخانەی دیکەی لە رووسیا دادەخات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: تەنیا دوو کۆنسوڵخانەیان لە رووسیا ماوە ئەوانیش دادەخەن.
بڕیارەکە دوای راوێژ لەگەڵ جۆن سولیڤان باڵیۆزی ئەمریکا لە روسیا دراوە و ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتی کاری دیپلۆماتکارەکانیانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نامەیەکدا کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە، لە 2017ەوە روسیا جوڵە و کارە دیپلۆماسیەکانی ئەمەریکای لە وڵاتەکەی سنووردار کردووە.
10 دیپلۆماتکاری ئەمەریکایی لە کۆنسوڵخانەکانەوە بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە مۆسکۆ گوازراونەتەوە و 33 کارمەندی خۆجێیش کارەکەکانیان لەدەستداوە.
دوای ژەھرخواردکردنی سێرگی سکریپاڵ لە ئاداری 2018 ئەمریکا کونسوڵخانەی خۆی لە سانت پێترسبێرگ داخست.
k24 -
