لە ڕووسیا 28 ھەزار و 209 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە ڕووسیا 28 ھەزار و 209 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 50 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 19/12/2020، لە ڕووسیا 28 ھەزار و 209 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 819 ھەزار و 429 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 585 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 50 ھەزار و 347 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 254 هه‌زار و 742 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز


Top