ئەمریکا دوو کونسوولخانەی خۆی لە ڕووسیا دادەخات
حکوومەتی ئەمریکا بە کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە بەتەمای داخرانی دوو کونسوولخانەی وڵاتەکەیە لە دوو شوێنی ڕووسیا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یاساناسانی کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە کە بەتەمای داخرانی یەکجارەکیی کونسوولخانەی ئەمریکان لە "ولادی ستوک" لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، هەروەها ڕاگرتنی چالاکییەکانی کونسوولخانەی ئەمریکا لە ناوچەی فیدرالی ئۆرالی رووسیا.
داخرانی ئەو دوو کونسوولخانەیە نۆ ڕۆژ پێش ڕاگەیەندراوە، بەڵام لە میدیاکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
هاوکات ڕووسیا ساڵی ٢٠١٨ بڕیاری داخرانی کونسوولخانەی ئەمریکای لە شاری سان پێترسبۆرگی دا.
باسنيوز
