ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە سەرووی 10 ملیۆن کەس
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، لە 10 ملیۆن کەس تێپەڕی و ئەو وڵاتە پلەی دووەمی لە زۆرترین ژمارەی تووشبووان، وەرگرت.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 19-12-2020ـی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە 10 ملیۆن و 4 هەزار و 825 کەس.
تا ئێستا نۆ ملیۆن و 550 هەزار و 712 تووشبووی کۆرۆنا لە هیندستان چاک بوونەتەوە.
هیندستان لە رووی گیان لەدەست دانی تووشبووانی کۆرۆنا، کە تا ئێستا 145 هەزار و 171 تووشبوو گیانیان لەدەست داوە، پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە و لە دوای ئەمریکا و بەرازیلەوە دێت.
باسنيوز
