کازمی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە بەغدا
کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە خاکی وڵات
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە خاکی وڵات.
عێراق كاردەكات بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا
پێشوتر کازمی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیی و کۆبونەوەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، عێراق كاردەكات بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا، بۆیە دەیانەوێت ئاستی هەماهەنگییە ئابوریی و بازرگانییەكانیان لەگەڵ توركیا بەرزتربكەنەوە و لە لایەنی ئەمنییەوە رێگەنادەن لە خاكی عێراقەوە كارێك بكرێت ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر ئەمنی توركیا.
دەرگای بەغدا كراوەیە بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان
ئاماژەی بەوەشكرد، دەرگای بەغدا كراوەیە بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و لەسەر بنەمای هاوڕێیەتی و رێزگرتنی دولایەنە بەردەوامدەبن لە بەرەوپێشبردنی كەرتەكانی بازرگانی و ئابوری و ئەمنی.
خەندان
