سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبان كۆده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كرێن.
دیداری ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌كاتێكدایه، دانووستانكارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و حكومه‌تی كابوڵ، بڕیاریان داوه تا پێنجی مانگی داهاتوو پشوو بده‌ن و دانووستانه‌كانیان رابگرن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
