كاتی دەستپێكردنی پێدانی ڤاگسینی كۆرۆنا بە دانیشتوانی ئەورووپا دیاری كرا

كاتی دەستپێكردنی پێدانی ڤاگسینی كۆرۆنا بە دانیشتوانی ئەورووپا دیاری كرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتی دەستپێكردنی پێدانی ڤاگسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە دانیشتووانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دیاری كرا كە دەكەوێتە كۆتایی ئەم مانگە.

ئۆرسۆلا فۆن دیێر ڵاین سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر"ەوە رایگەیاند كە لە ڕۆژانی 27، 28 و 29ی ئەم مانگە دەست بە پێدانی ڤاگسینی كۆرۆنا بە دانیشتوانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دەكرێت.

ئەم لێدوانەی ئۆرسۆلا لە كاتێكدایە كە ئاژانسی دەرمانی ئەورووپا دووپاتی كردبووەوە هێشتا خەریكی لێكۆڵینەوەن لە ڤاگسینەكەی هەردوو كۆمپانیای فايزەری ئەمریكی و بايۆنتيكی ئەڵمانی، لە ڕۆژی 21ی ئەم مانگەدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان رادەگەیەنن.

پێشتر كۆمسیۆنی ئەورووپا رایگەیاندبوو كە لە دوای دوو ڕۆژ لە مۆڵەتی ئاژانسی دەرمانی یەكێتییەكە، دەست بە پێدانی ڤاگسینەكە بە هاووڵاتییان و دانیشتوانی ئەورووپا دەكەن.














باسنيوز


Top