یۆنان لە دژی تورکیا خەرجییە سەربازییەکان زیاد دەکات
حکوومەتی یۆنان لە دژی تورکیا، خەرجییە سەربازییەکان بۆ سوپای وڵاتەکەی زیاد دەکات.
وەزارەتی بەرگریی یۆنان بەنیازە 18 فڕۆکەی جەنگیی فەرەنسی جۆری ( Dassault Rafale)، چەندین هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە، بکڕێت.
وەزارەتەکە هەروەها بەنیازە ژمارەی فڕۆکە (F-16)ـەکانی زیاد بکات و 15 هەزار سەربازی دیکە بۆ سوپای وڵاتەکەی زیاد بکات.
بەو. خەرجییانە، حکوومەتی یۆنان خەرجییە سەربازییەکان بەڕێژەی %57 زیاد دەکات، کە ئەمەش بەهۆی توندبوونی ناکۆکییەکانی لەگەڵ تورکیایە.
تورکیا هەوڵی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، بەتایبەت لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی یۆنان و قوبرسی یۆنانی دەدات و ئەو دوو وڵاتەش هەوڵەکانی تورکیا بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی خۆیان، هەژمار دەکەن.
باسنيوز
