مۆسكۆ: سزاكانی دژی توركیا ده‌ریخست واشنتۆن ناتوانێت ركابه‌رێكی پاك بێت
سەبارەت بە سزا نوێیەکانی ئەمه‌ریکا، "ماریا زاخارۆڤا"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە (16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، گوتی: "ئەمە جارێکی دیكه بێتوانایی واشنتۆن نیشان دەدات بەرامبەر ململانێکردن و یاریكردن بە یاسا، ئه‌مه‌ریكا پێویستی بە هەنگاوی زیاتر هەیە بۆ کێبڕکێکردن، هەرچەندە سزاكانی یەکلایەنه دژی پیشەسازییەکانی بەرگری، لە دەرەوەی یاسان".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا دووشەممەی رابردوو رایگه‌یاند، بە پێی مادده‌ی (231) لە یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنکاری ئەمه‌ریکا (CAATSA)، لە بەرامبەر کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی (ئێس-400)ی رووسیا، سزاکانی دژ بە بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا (SSB) سه‌پاندووه.
سه‌رچاوه: RT
k24 -
