٢١٣ کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
لەمبارەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی١٢ی٢٠٢٠ سیما لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لر پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد، ئێستا ژمارەی کۆی مردوان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە ئێران، گەیشتووەتە ٥٢ هەزار و ٨٨٣ کەس.
ئاماژەی بەوەش کردووە جیا لەوەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٣ کەس گیانیان لەدەست داوە، هاوکات حەوت هەزار و ٦٠٣ کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون و کۆی گشتیی تووشبوان بە پەتاکە لە ئێران هەتا ئێستا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٣١ هەزار و ٧٧ کەس.
سیمای لاری ئاماژەی بەوەش کردووە ئێستاش پێنج هەزار و ٦٧٨ کەس کە تووشی کۆرۆنا بوون، لە نەخۆشخانەکان لە دۆخێکی خراپدان.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەش داوە ئێستا ١٢ شاری ئێران لە دۆخی مەترسیدان و ٢٢٨ شاریش دۆخیان لەڕووی کۆرۆناوە مامناوەندییە.
باسنيوز
