رۆحانی ترەمپ بە تاوانبار و تیرۆریست ناودەبات

رۆحانی ترەمپ بە تاوانبار و تیرۆریست ناودەبات
سەرکۆماری ئێران سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بە تاوانبار و تیرۆریست ناودەبات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16-12-2020، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا زۆرترین پێشێڵکاریی یاسایی ئەنجام داوە.

حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ کەسێکی ”تاوانبار و تیرۆریست و خۆسەپێن بوو، ئێمە بە هاتنی جۆ بایدن خۆشحاڵ نین، بەڵام بە کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپ خۆشحاڵین“.

سەرکۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ئەگەر نیشانداوە، چ بایدن بەردەوام بێ لە سیاسەتەکانی ترەمپ چ ”رێگایەکی راست بگرێتە بەر“.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ترەمپ و بایدن رکابەریی یەکتریان دەکرد و لە ئەنجامیشدا، بایدن سەرکەوتنی بەدەست هێنا. بڕیارە بایدن رۆژی 20-1-2021 وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەست بەکار بێت.













باسنيوز


Top