رۆحانی: بایدن دەزانێ ئێمە دانوستاندن لەسەر بەرنامە مووشەکییەکانمان ناکەین
سەرکۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەزانێ بەرپرسانی ئێران دانوستاندن لەسەر بەرنامە مووشەکییەکانی وڵاتەکەیان ناکەن.
حەەن رۆحانی لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا، رایگەیاندووە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، ئیدارەی ئەمریکا هەوڵی دا بەرنامەی مووشەکیی ئێران بخاتە ناو دانوستاندنە ناوکییەکان، بەڵام هەوڵەکان لەلایەن ئێرانەوە رەت کرانەوە.
حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا (2017 - 2020)، زانیاری لەبارەی ئەوە نەبوو، کە ئێران دانوستاندن لەسەر بەرنامە مووشەکییەکانی ناکات، بەڵام جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، کە لە 20-1-2021 دەست بەکار دەبێت، ئەوە باش دەزانێت.
ئێران گەورەتین بەرنامەی مووشەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەردەوام باس لەوە دەکەن، کە مووشەکەکانیان توانایان هەیە ئیسرائیل لەناو ببەن.
باسنيوز
