نەتەنیاهۆ لە ماڵەوە خۆی گۆشەگیر دەکات
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، لە ماڵەوە کەرەنتین دەکرێت.
بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، بڕیاری داوە تا رۆژی هەینی 18-12-2020 لە ماڵەوە بمێنێتەوە و تێکەڵی کەس نەبێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی رابردوو پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنای کرووە و ئەنجامەکان نێگەتیڤ بوون، بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتر، خۆی کەرەنتین دەکات.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ماڵەوە بەردەوام دەبێ لە راپەڕاندنی ئیش و کارەکانی و دابینکردنی ملیۆنان پێکوتەی دژەکۆرۆنا بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، خۆکەرەنتینکردنی نەتەنیاهۆ بەهۆی تیکەڵاوبوونی لەگەڵ مایکڵ کلاینەر، سەرۆکی دادگای لیکۆد بووە، کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.
باسنيوز
