زیاتر لە 51 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 73 ملیۆن و 224 هەزار و 253 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 14-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، چیک و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 51 ملیۆن و 64 هەزار و 638 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 625 هەزار و 151 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
