تیمی بایدن لەسەر گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە نێوان خۆیاندا دابەشبوونە
بەپێی راپۆرتەكە، بایدن لە كاتی شاڵاوی ھەڵبژاردندا گوتی: دەیەوێت جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ ناو رێككەوتنەكە، كە دۆناڵد ترەمپ سالی 2018 پاشەكشەی لێكرد، بەڵام ھەندێك لە یاریدەدەرانی بایدن فشار دەكەن دژی گەڕانەوە بۆ رێككەوتنەكە و ئەو ھەنگاوەی گەڕانەوە، ئەو پێشكەوتنانە لە ناو دەبات ئەوانەی ئیدارەی ترەمپ لە میانی سیاسەتی فشاردا بەدەستیھێنابوو.
ئەوانە رێگای بەرەو پێشەوەچوون بە بەردەوامیدان بە فشار دەبینن بە رێگای سەپاندنی ئەو سزا ھاوشێوەیانەی ئیدارەی ترەمپ بەسەر تارانیدا سەپاند بۆ ناچاركردنی لە فراوانكردنی رێككەوتنەكە.
سەرچاوە: "i24news"
k24 -
