ئەمریكا وڵاتێكی عەرەبی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند كە وڵاتەكەی بە فەرمی ناوی وڵاتی سودانی لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دەرهێنا.
ئەم بڕیارە مێژووییەی ئەمریكا دوای سێ دەیە دێت لە بڕیاری خستنە لیستی تیرۆری وڵاتەكە وەكو یەكێك لە وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر لە جیهاندا، لەم ماوەیەشدا سودان بە شێوەیەكی بەردەوام لە ژێر سزای ئەمریكادا بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەمبارەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە "بە فەرمی سودانمان لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر دەرهێنا، ئەمەش بە مانای گۆڕانێكی بنچینەیی دێت لە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەمان و سودان، بەرەو هاریكاری زیاتر و پشتیوانی سودان دەچین بۆ پتەوكردنی دیموكراسی لە وڵاتەكە".
باسنيوز
