ئیڤانکا دەچێتە ناو سیاسەت
میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئیڤانکای کچە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆی بۆ ئەندامێتیی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا هەڵدەبژێرێت.
ماڵپەڕی (نیوز هاب)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئیڤانکا، کە تەمەنی 39 ساڵە، دەیەوێ لە ئەنجوومەنی پیرانەوە بچێتە ناو سیاسەت.
هەروەها رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە جگە لە ئیڤانکا، دۆناڵدی کوڕی دۆناڵد ترەمپ و لارای هاوسەری، هەمان نیازیان هەیە.
بەهۆی شکستهێنانی لە دووبارە هەڵبژاردنەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە لە 3-11-2020 ئەنجام درا، ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی 20-1-20201 کۆتایی دێت.
باسنيوز
