وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: خاوبوونەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێتی عێراق پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: خاوبوونەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێتی عێراق پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە
بەڕێوەبەری گشتیی گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند خاوبوونەوەی ھێڵەکانی ئینتەرنێتی عێراق پەیوەندیی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە، چونکە سەرچاوەی ئینتەرنێتی ھەردوولایان جیاوازە.

کاروان ڕەزا، بەڕێوەبەری گشتیی گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی کە لە دەستەی گەیاندنی عێراقەوە باس لەوە دەکەن کە خاوبوونەوەی ھێڵەکانی ئینتەرنێتی عێراق پەیوەندی بە زێدەڕۆییکردنی سەر ھێڵەکانی ئینتەرنێتەوە ھەیە گوایە لە ھەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت، دوورن لە ڕاستییەوە، چونکە ھەرێمی کوردستان بە شێوەی سەربەخۆ و جیاواز ھێڵی ئینتەرنێتی لەڕێگای مەرزە فەرمییەکانی خۆیەوە ڕاکێشاوە".

گوتیشی: "لە ھەرێمی کوردستان٢٠ – ٢٥ کۆمپانیای تایبە بە ئینتەرنێت ھەیە کە زۆربەیان پێشکەوتوون و سەرانسەرین، ھاوکات بەپێی لێکۆڵینەوە نافەرمییەکانمان، ٥٠ – ٥٥ %ی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ئینتەرنێت بەکار دەھێنن".






باسنیوز
Top