دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 72 ملیۆن و 682 هەزار و 179 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 14-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، چیک و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 50 ملیۆن و 597 هەزار و 944 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 520 هەزار و 126 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
