به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتن
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، "بۆریس جۆنسن" و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، "ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین" ئه‌مڕۆ (13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، تیمی دانوستان شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه كۆتایی ساڵ، بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسانه له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵی زیاتر بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بازرگانی نێوانمان".
هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانكار روونیانكرده‌وه، "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، تیمه‌كانمان درێژه به دانووستان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له قۆناغی كۆتاییشدا بین".
بڕیاره به‌ریتانیا به فه‌رمی له كاتژمێر (11)ی شه‌وی (31) كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربچێت، دواتر بۆ ماوه‌ی (11) مانگ له قۆناغی راگوزه‌ردا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
