زیاتر لە 50 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

زیاتر لە 50 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 72 ملیۆن و 144 هەزار و 615 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، چیک و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 50 ملیۆن و 241 هەزار و 576 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 612 هەزار و 856 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.





باسنیوز
Top