وڵاتێکی دیکەی کەنداو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە
سعویە لەرێککەوتنی ئاشتیدا رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت
رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" لەزاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، حکومەتی سعودیە رۆڵێکی سەرەکی و گرنگ دەبینێت و بەبێ رەزامەندی ریاز وڵاتانی سونە مەزهەب ئامادەنەبون رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، سعودیە هاوکاری ئەمریکا دەکات بۆ هاندانی وڵاتانی دیکە بۆ رێککەوتنی "ئاشتی" و راگەیاندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بەر لەدەستبەکاربونی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
هەفتەی داهاتو شانشینی بۆتان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە
رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" و کەناڵی 13ی ئیسرائیل ئەوەشیان خستوەتەڕو، هەفتەی داهاتو شانشینی بۆتان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە و سەڵتەنەتی عومان و ئیندۆنیزیا-ش کە گەورەتن وڵاتی ئیسلامییە لەڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە خواستی ئەوەیان هەیە رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکەن.
ئامانج لەو رێککەوتنە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەیە
تائێستا چوار دەوڵەتی عەرەبی ئەوانیش (ئیمارات، بەحرەین، سودان و مەغریب) رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەل ئیسرائیل واژۆکردوە، رێککەوتنەکە بەسەرپەرشتی و نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بون لەچوارچێوەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.
خەندان
