نرخی نەوتی برێنت 50 دۆلاری تێپەڕاند
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت دوو دۆلاری ئەمریكی بەرز بووەوە و 50 دۆلاری ئەمریكی تێپەڕاند.
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، بە جۆرێك لە یەك ڕۆژدا دوو دۆلار بەرز بووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 50.96 دۆلاری ئەمریكی، ئەمەش یەكەم جارە لەوەتەی مانگی ئاداری رابردوو دەگاتە ئەم ئاستە.
جێی باسە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوابەدوای هەواڵە دڵخۆشكەرەكان دێت لەبارەی گەیشتنە قۆناغی كۆتایی ڤاگسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و نزیكبوونەوەی جیهان و ژیان لە ئاساییبوونەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە هەر ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تیكساس بە ڕێژەی 0.4٪ بەرز بووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە 45.69 دۆلاری ئەمریكی بۆ هەر بەرمیلێك.
باسنيوز
